Mücahit Oktay
12 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
لە دوای گفتوگۆیەکەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە، بایدن رایگەیاندووە کە ئەگەر رووسیا خاکی ئۆکراینا داگیربکات ئەوا "ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بە پێداگرییەوە وەڵامی ئەمە دەدەنەوە".
راشگەیەندرا کە بایدن ھۆشداریی ئەوەی داوە کە ئەگەر رووسیا بۆ جاری دووەم دەست لە ئۆکراینا وەربدات ئەوا "باجی خێرا و جددی" بەسەردا دەسەپێنن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش دووپاتکراوەتەوە کە داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی مرۆیی فراوان و کەمکردنەوەی پێگەی رووسیا.
ھاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو کە بایدن رایگەیاندووە کە ئەوان گرنگی بە ھەوڵە دیبلۆماتییەکان دەدەن و لە بەرامبەر ھەر سێناریۆیەکدا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ئامادەباشیدان.