ھەڵەبجە
ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتوانی شاری ھەڵەبجەی شەھید بۆسەرکۆنەکردنی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا، خۆپیشاندانیان سازکرد.
خۆپیشاندەران لەھەڵەبجە گوتیان بەبینینی دیمەنی مردنی ژن و منداڵان لەسوریا، کەوتنەوە بیری کارەساتی کیمیابارانکردنی شارەیان لەڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لەلایەن سوپای سەدام حوسێن، بۆیە خوازیاربوون کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەستوبرد بکات لەڕێگریکردن لەچەندبارە بوونەوەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
قایمقامی ھەڵەبجە(گۆران ئەدھەم) بۆ AA گوتی" یاداشتی خەڵکی ھەڵەبجەمان گەیاندە نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان، تێیدا وێڕای ئیدانەکردنی بەکارھێنانەوەی ئەو چەکە، ھاوسۆزی خۆمان بەرامبەر شەھیدان و کەسوکاری قوربانییان نیشانداوە".
ژمارەیەکی زۆر لەکەسوکاری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لەھەڵەبجە بەشداریی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆیان کرد. کامیل عەبدولقادر لەبنەماڵەکەی خۆی زیاد لەکەسی بەکیمیایی گیانیان لەدەستداوە گوتی" وەکو کەسوکاری شەھیدانی ھەڵەبجە ئەو رووداوە شەرمەزار دەکەین داواکارین ئەو چەکە بەیەکجاریی قەدەغە بکرێ لەدنیادا".