Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم دوای نوێژی هه‌ینی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
یڵدرم له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی داڕمانی كانگا مسه‌كه‌ی چارۆچكهی شیروانی سه‌ربه سێرت رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانه‌وه كانه‌كه رۆچووه، گوتی: "ئه‌مه كانێكی كراوه‌یه. رۆچوونهكه هێشتا به‌رده‌وامه. به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه به‌داخه‌وه سێ كرێكاری كانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی 13 كرێكاری دیكه‌ش به‌رده‌وامه."
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له منبج و بابه‌تی كشانه‌وه‌یان و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌وباره‌وه، پرسیار له یڵدرم كرا.
یڵدرم گوتیشی: "له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا رێككه‌وتنمان هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی په‌یه‌ده له منبج و كشانه‌وه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات. له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئەمریکا پابه‌ندی خۆیان به‌و رێككه‌وتنه و ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو. هێشتا چاوه‌ڕوانین كه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بن".