Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، مارتن شافه‌ر رایگه‌یاند، توركیا یارمه‌تیی باشی پێشكه‌شی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كردووه.
شافه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌رلین رایگه‌یاند، توركیا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه خاوه‌نی بۆچوونی هاوبەشن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌هۆی پێشهاته‌كانی سووریا و عێراقه‌وه له زه‌نگی مه‌ترسیی به‌رزدایه.
شافه‌ر گوتیشی: "ئه‌مه‌یه هۆكاری گرتنه‌به‌ری چه‌ندین چالاكی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی توركیادا. ئه‌مه‌ش بۆ وه‌ستانه‌وه‌یه دژی ئه‌و مه‌ترسییه به‌چاو بینراوانه‌ی رووبه‌ڕووی توركیا ده‌بنه‌وه".
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد هه‌رچه‌نده له بواری دیكه‌دا جیاوازی بیروڕایان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هاوڕان.
شافه‌ر لە درێژەدا گوتی: "باوه‌ڕمان وایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ردوو وڵات و سووریا و عێراق، سیاسه‌تی هاوبه‌شمان هه‌بێت".