Serhat Bağbars,Rewa Mahmut Hasan
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە یەکەم رۆژی یارییەكانی وەرزی 2017-2018ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپادا، هەشت یاری ئەنجام درا.
لە رۆژی یەکەمدا لە گرووپەکانی ئەی، بی، سی و دی-دا، چەند یانەیەک رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
گرنگترین یاریش، یارییەکەی نێوان یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یانەی یۆڤێنتوس ئیتاڵی بوو کە ٣-٠ بە قازانجی بەرشەلۆنە کۆتایی هات.
ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوون:
مانچستەر یونایتد ( ئینگلتەرا) - بازل ( سویسرا): ٣-٠
بەنفیکا (پورتوگال) - سیسکا مۆسکۆ (رووسیا): ١-٢
بایەرن میونخ (ئەڵمانیا)- ئاندەرلەخت (بەلجیکا):٣-٠
سەلتیک (سکۆتلەندا) - پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا): ٠-٥
چێڵسی (ئینگلتەرا)- قەرەباغ (ئازەربایجان): ٦-٠
رۆما (ئیتاڵیا) - ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا): ٠-٠
بەرشەلۆنە (ئیسپانیا) – یوڤێنتوس (ئیتاڵیا): ٣-٠
ئۆڵیمپیاکۆس (یۆنان) - سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال): ٢-٣