Muhammet Ali Kemal
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
یاریزانی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگلیزیی، بەهۆی پێکانەوە ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن چێڵسییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، هازار کە لەمیانی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی بەلجیکادا تووشی پێکان هاتووە و پزیشکەکان دەستنیشانی ئەوەیان کردووە کە لە پیی چەپیدا شکاوییەک بوونی هەیە، نەشتەرگەری بۆ کراوە. باس لەوەشکراوە ئەو هێرشبەرە ماوەی سێ مانگی پێویستە تاوەکو بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە.
هازار لەگەڵ بلووزدا وەرزی رابردوو لە ٣٦ یاریدا ١٦ گۆڵی تۆمارکرد و ٥ ئەسیستیشی هەبوو.