Rewa Mahmood Hasan
04 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2020
سلێمانی - AA
بەرپرسی گرووپی فەتح و قادسییەی داعش لە گەرمیان كە بەشداری لە ھەموو ئەو ھێرشانەی كردووە كە لە سنووری گۆڵالە و قەرەتەپە دژبە پێشمەرگە و ئاسایش ئەنجامدراون دەستگیرا كرا.
بەرپرسی ئاسایشی گەرمیان، لیوا نەوشێروان ئەحمەد لە بارەی ئەو سەركردەییەی داعش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم داعشە لەگەڵ كۆمەڵێك چەكداری دیكە لە شەڕی دژبە پێشمەرگە بەشداری كردووەو بەر لە ھاتنی داعش پەیوەندیی ھەبووە بە رێكخراوی ئەلقاعیدە و لەگەڵ ھاتنەوە داعش بووە بە ئەندامی ئەو رێكخراوە و لە شەڕی كۆلاڵە و قەرەتەپە دژبە پێشمەرگە شەری كردووە"
مەحموود خورشید ناسراوە بە ئەبوعەلی لە ناوچەی جەبارە كە لە ژێر كۆنترۆلی سوپای عێراق دایە، خۆی حەشاردابوو مانگێك لەمەوبەر بە پاسپۆرتی ساختە ھاتووە شارۆچكە رزگاری لە دەڤەری گەرمیان و دواتر لە لایەن ئاسایشی ناوچەكەوە دەستگیركراوە.
دەستگیركراوەكە تەمەنی ٥٢ ساڵە و خەڵكی گوندی عەرەب نشینی تاترانییەیە لە قەرەتەپە. ئەوە ١١هەمین بەرپرسی داعشە كە لەڵایەن ئاسایشی گەرمیانە دەستگیركراوە ھەروەھا سێ لەو بەرپرسانەی دەستگير كراون بە پلەی ئەمیری بوون.