Zana Natık Kerem
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، خاپوور کرد.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی لیوای ٨٨ سەربە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ئەلعیس سەربە ناحیەی متێبیجە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەش حەشارگەی داعش لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە خاپوورکراون.