Ozhin Jola
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2021
کەرکووک – AA
ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی و پارتە تورکمانییەکان لەبەردەم بارەگای ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک خۆپشاندانیان دژبە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدا و رێگای سەرەکی کەرکووک-ھەولێریان داخست.
دواتر خۆپشاندەران، خیوەتیان لەبەردەم بارەگای ئۆپەراسێونە ھاوبەشەکان ھەڵدا و مانگرتنیان راگەیاند.
ئەبو محەمەد عەززاوی یەکێک لە بەشداربووانی خۆپشاندانەکەی ئەمڕۆی بەردەم بارەگای ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە دژی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانین و قبوڵ ناکەین بەھیچ شێوەیەک پارتی بگەڕیێتەوە و کەرکووکیش بگەڕێتەوە دۆخی پێش رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧".
ئەبو محەمەد عەززاوی گوتیشی: "نامانەوێت کەرکووک بگەڕێتەوە خراپی دۆخی ئەمنی و سیاسیی، چونکە ئەوکات ھاووڵاتییانی عەرەب و تورکمان قورسی و ستەمی زۆریان بینی و ھەرگیز ئەو دۆخەمان ناوێتەوە".