Zana Natık Kerem
01 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی رابردوودا، ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و پێنجی دیکەیش دەستگیر کراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی مانگی رابردوودا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامیانداوە بڵاوکردەوە.
رایگەیاندووە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە یەک تا ٢٨ی مانگی شوبات، ٤٢ ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی مانگی رابردوودا، ٢٢ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، بۆسەر حەشارگەکانی داعش ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، چوار حەشارگە خاپوورکراون.