Heman Hussein Yaseen Yaseen
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌هاوكاری كۆنسوڵخانه كوێت له هه‌رێمی كوردستان هاوكاری خۆراكی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له كه‌ركووك دابه‌شكرد.
له رێوره‌سمێكدا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری كۆنسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، هه‌زار كارتۆنی خۆراكیی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرد و به‌رپرسی ده‌زگاكه‌ش له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت كه جیاوازی له‌نێوان نه‌ته‌وه و پێكهاته و ئایینه‌كان ناكرێت و هه‌موو هاوكارییهكانییان به‌بێ جیاوازی دابه‌ش ده‌كه‌ن.
لێپرسراوی لقی كه‌ركووكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، بارزان عه‌لی گوتی: ''ئه‌مڕۆ به‌هاوكاری كۆنسوڵخانه‌ی كوێت، بڕی هه‌زار كارتۆن خۆراكمان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرد و ئه‌مه‌ش له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاوكارییه‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی كوێته''.
بارزان عه‌لی گوتیشی: ''ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بێت و جیاوازی له‌نێوان هیچ ئایین و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌ك ناكه‌ین و ئامانجمان هاوكاریكردنی خه‌ڵك كه‌مده‌رامه‌ته''.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له ساڵی ٢٠٠٥ دامه‌زراوه و ١٤ كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.