Alı Makram Ghareeb
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
كه‌ركوك - AA
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی كه‌مال له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ته‌رمی دوو جووتیار دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا تیرۆریستانی داعش له باشووری كه‌ركووك رفاندبوویانن".
عه‌لی كه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و دوو جووتیاره دانیشتووی گوندی خاتوونییهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی حه‌ویجه بوون و ته‌رمه‌كانیشیان له شارۆچكه‌ی ریاز دۆزراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان كراون و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی رفێنه‌ره‌كان به‌رده‌وامن.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له حوزه‌یرانی 2014دا و دوای ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی مووسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار و به‌شێكی پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
دواتر له كۆتایی ساڵی 2017دا و له رێی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵكرانه‌وه و ده‌وڵه‌ته وههمییهكهی داعش روخێنرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له دوو ساڵ هێشتا په‌لاماری تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه.