Abdulhameed Husseın Karam
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئەحمەد عوبەیدی کرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کراوە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێداگریی لەسەر ئەوە کردووە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسییەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەھێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بەتایبەتی بەشداریی زیاتری ھەرێمی کوردستان لە چالاکییە وەرزشییە عێراقی و نێودەوڵەتییەکاندا.
ھەروەھا لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، ئەحمەد عوبەیدی ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەم بوارەدا دەربڕیووە.