Heman Hussein Yaseen
26 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2020
ههولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماری ئاماژهی به كار و چالاكییهكانی شهش مانگی رابردووی كردووه
ئەمڕۆ ٢٦ـی حوزەیران، لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دیاریکراوە و بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، ئاماری شەش مانگی رابردووی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش کە ئاماری شەش مانگی رابردوو کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەری بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە لەمیانی شەش مانگدا ٥٨٦ تۆمەتبار دەستگیرکراون، ٢٩٢ تۆمەتبار سزادراون و، ٢٩٤ تۆمەتباریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە کە لەمیانی شەش مانگی رابردوودا، ٣٥٨ کیلۆگرام و ٥٥٢ گرام ماددەی ھۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکھاتوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە ٩٥٢ حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، ھەروەھا دەستبەسەر دوو ملیۆن ٦٥٠ ھەزار دینار ،٦٣ ھەزار دۆلار و ١٠٠ ھەزار یۆرۆی ساختەگیراوە.