Ozhin Jola
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
کەرکووک - AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول، کوژرانی ١٦ تیرۆریستی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیان لە کەرکووک راگەیاند.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەکەرکووک ئەنجامیان داوە، توانراوە مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی زغەیتوون و خەناجری سەر بەناحیەی رەشادی قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک خاپوور بکەن.
بە پێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لە شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەم بارەیەوە رایگەیاندووە کە، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ١٦ چەکداری سەربە تیرۆریستانی داعش کوژراون کە بەشێکیان لە حەشارگەکانیان دابوون و بەشێکیان لە کاتی راکردندا پێکراون.
ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام دراوە.
بە گوتەی لیوا یەحیا رەسول لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەروەها دەستبەسەر چەندین چەکی سووک و مامناوەندی و بەڵگەنامەدا گیراوە.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکووک بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "گۆڕانکاری لەنێو هێزە عێراقییەکان لەکەرکووک ئەنجامدراوە و هێزەکانی لیوای ٦١ له نەخۆشخانەکانی نێو شاری کهرکووک پاشەکشەیان کردووە و لەجێی ئەوانیش هێزهکانی پۆلیسی ناوخۆ چۆنه شوێنهکانیان".