Zana Natık Kerem
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە مووشەکێک لە سەربازگەی ڤیکتۆریا رۆژئاوای بەغدا کەوتووەخوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مووشەکێک لە سەربازگەی ڤیکتۆریا رۆژئاوای بەغدا، کەوتووەتەخوارەوە و ھاتووە "مووشەکەکە لە ناوچەی جیھاد رۆژئاوای بەغداوە، ئاراستەی سەربازگەکە کراوە".

راشیگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەکۆیەکدا گرتووە کە مووشەکێکی لەسەر دانرابوو لە جۆڕی ٢٤٠ ملیمەتر کە ئاراستە نەکرابوو و ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مووشەکەکە پووچەڵکراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە و ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە.

لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، فڕۆکەکان بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خرانەخوارەوە.