Mahmut Geldi
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
حكوومه‌تی میسر، سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵوی ئازاد كرد كه له‌میانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر نووسنگه‌ی قاهیره‌ی ئاژانسه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆڵ كازانجی رایگه‌یاند "ته‌واوی كارمه‌ندانمان كه له 14ی كانوونی دووه‌مدا له میسر ده‌ستگیركرابوون ئازادكران".
شەنۆڵ كازانجی باسی له‌وه كرد دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رپرسی كاروباری ئیداری و دارایی نووسینگه‌ی قاهیره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو، حيلمى باڵجى ئازادكرا، سێ كارمه‌نده‌كه‌ی دیكه‌ی ئاژانسه‌كه كه هاووڵاتی میسرین ئه‌مڕۆ به كه‌فاله‌تی 10 هه‌زار و 500 جونه‌یی بۆ هەر یەکێکیان ئازادكران.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هیشتا نووسینگه‌ی قاهیره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ژێر كۆنترۆڵی پۆلیسی میسردایه.
پۆلیسی میسر، رۆژی سێشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م، ههڵیكۆتایه سه‌ر نووسینگه‌ی قاهیره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو و چوار كارمه‌ندی ئاژانسه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.