20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
وان - AA
ئاژه‌ڵداران له شارۆچكه‌كانی ئه‌رجیش-ی سه‌ربه وان و عادلجهڤاز-ی سه‌ربه و به‌دلیس، دوای گه‌شتێكی تۆزاوی ئاژه‌ڵه بچووكه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه كوێستانه‌كان.

ئاژه‌ڵداران سه‌رله‌به‌یانی زوو له ناوچه‌ی كاسمباغ له ئه‌رجیش به‌ڕێده‌كه‌ون و، دوای بڕینی رێگای تۆزاوی و رووته‌ن رهوهكانیان ده‌به‌ن بۆ كوێستانه‌كان.
ئه‌و رانه مه‌ڕانه‌ی له شارۆچكه‌ی عادلجهڤاز-ی به‌دلیسه‌وه به‌ره‌و كوێستانه‌كانی بناری چیای نه‌مرود ده‌برێن، له‌كاتی خۆرئاوابووندا گه‌شتی تۆزاوییان، دیمه‌نێكی قه‌شه‌نگ درووستده‌كات.

دوای له‌وه‌ڕاندنیان به درێژایی رۆژ، رانه مه‌ڕه‌كان سه‌رله ئێواره دووباره بۆ نزیكترن شوێنی مۆڵكردنیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
ئاژه‌ڵدار ئۆرهان ئه‌مه‌ن له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداریه.
ئۆرهان ئه‌مه‌ن له‌وه‌كرد ئه‌و شیره‌ی له ئاژه‌ڵانی ده‌گرن ماست و په‌نیری لێ درووستده‌كه‌ن و له شار و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ر ده‌یفرۆشن.
گوتیشی: ''ئاژه‌ڵه‌كانمان شه‌و له بناری چیای سوپهان ده‌مێننه‌وه. هه‌ندێجار بۆ دۆشین ده‌یانبه‌ین بۆ نزیك گوند. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رێگایه‌كی تۆزاویدا رێدهكهین ماندوو ده‌بین''.