18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2020
دیاربەکر-AA
پارێزگای دیاربەکر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە فەرماندەیی جەندرمەی پاریزگاکە، هەواڵی ئەویان پێگەیشتووە کە لە شارۆچکەی بیسمیل، سێ گومانلێکراو چەند شوێنەوارێکی مێژووییان لایە و بەدوای کڕیاردا دەگەڕێن.
هێزەکان رۆژی ۱٦ی ئادار لە کاتێکدا گومانلێکراوەکان لە گەراجی شارۆچکەکە سەرقاڵی فرۆشتنی شوێنەوارەکان بوون، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ئەنجامدان و لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیریان کردن.
تۆمەتبارەکان سێ کتێبی نووسراو لەسەر پێستی ئاژەڵ و سێ سندوقی مێژووییان پێگیرا.
پارچە شوێنەوارەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی شارەکە کران و شەش تۆمەتبارەکەش دەستبەسەرکران.