Aşkın Kıyağan
22 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2022
ڤیەننا - AA
لە پارکی تورکێنشانزپارك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، چالاکییەکانی هەفتەی چێشتخانەی تورکی دەستی پێ کرد.
لە چالاکییەکەدا باڵیۆزی تورکیا لە ڤیەننا، ئۆزان جەیهون ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەشدارییان کرد.
تورکێنشانزپارك کە یەکێکە لە جوانترین پارکەکانی شارەکە، لەو ستاندانەی بەردەم نافورەی یونس ئەمرە دانراون کە لە پارکەکەدایە قاوەی تورکی و دۆندرمەی مەڕەش پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بە تایبەتی نەمساییەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد کە لە رۆژانی ٢١-٢٧ی ئایار لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزارەوە ساز دەکرێت بەمەبەستی ناساندنی چێشتخانەی هەمەجۆری تورکی بە جیهان.