باکۆ
لە میانی سێیەم پلاتفۆرمی نێودەوڵەتی مرۆڤایەتی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازربایجان، بەڕێوەبەری AA کەمال ئۆزتورک بەشداری وۆرکشۆپێک بەناوی تەکنەلۆژیای نوێ، میدیای ھاوچەرخ و کیشەیمیدیا لەسەر ئاستی جیھاندا کرد و تێیدا گوتارێکی لەبارەی پاشەرۆژی میدیای جیھان پێشکەشکرد و گوتی: "ھەندێک کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم میدیای جیھان ھەیە و لەساڵی ٢٠١١دا ٦٤ رۆژنامە و لە پێنج ساڵی دواییشدا ١٧٠ رۆژنامە لە ئەمەریکا داخراون."
ئۆزتورک ئاشکراشیکرد لە داھاتوودا ھیچ رۆژنامەیەکی سەر کاغەز نامێنێت تەنیا چەند گۆڤارێکی تایبەت نەبێت چونکە گەر داخستنی رۆژنامەکان بەدرەوام بێت کەس ناتوانێت رۆژنامە بفرۆشێت. شۆڕشی دیجتاڵی لە ھەموو جیھان دەستپێدەکات و کاریگەریەکی زۆری لەسەر ھەموو کەرتەکانی میدیا و ژیانی کەسەکان دەبێت و لە ھەمان کاتدا زمانێکی نوێ لە میدیا دروست دەبێت.
کەمال ئۆزتورک لە بەردەوامی قسەکاندیدا گوتی: "لەبەر شۆڕشی دجیتاڵی؛ تۆڕی کۆمەڵایەتی میدیا پێویستی بە یاسای نوێ ھەیە؛ لە رووداوەکانی پارکی گەزی شاری ئیستەنبۆڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن تویتی ناراست لە دژی حکومەت بڵاوکرانەوە و ئەو کات کەمپینێکی ناشرینکردنی تورکیا دەستیپێکرد، بۆیە پێویستە یاسایەکی نوێ بۆ میدیا دەربچێت."