Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی شەعیرات سەربە رژێمی ئەسەد لەلایەن ئەمریکاوە بە زیاتر لە ٥٠ مووشەکی تۆماهۆک، لەدوای هێرشە کیمیاوییەکەی سەر شارەدێی خان شەیخونی ئه‌و وڵاته، ده‌نگۆیه‌کی فراوانی له‌میدیای ئه‌و وڵاته‌دا لێکه‌وته‌وه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز به مانشێتی ''له‌دوای هێرشه کیمیاوییه‌که‌وه، ئه‌مریکا سووریای کرده ئامانج'' باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌که کردووه.
له‌هه‌واڵه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه، دوای ئه‌وه‌ی که حکوومه‌تی سووریا له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوییه‌وه زیاتر له 80 هاووڵاتیی سڤیلی وڵاته‌که‌ی کوشت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا له‌رێگه‌ی مووشه‌که‌وه هێرشی کرده سه‌ر رژێمی سووریا و گوته‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ که رایگه‌یاندبوو ''ئەمشەو فەرمانی بۆردومان کردنی ئەو بنکە سەربازییەم دەرکرد کە هێرشە کیمیاوییەکەی لێوە ئەنجامدرابوو. ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەرێگەی مووشەکەوە، به‌مه‌به‌ستی رێگرییکردن له بڵاوبوونه‌وه و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی، گرنگییه‌کی ئێجگار زۆری بۆ بۆ ئاسایشی ئەمریکا هه‌یه'' له هه‌واڵه‌دا جێکراوه‌ته‌وه.
- یه‌که‌م ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌مریکا دژی ئه‌سه‌د
له‌هه‌واڵه‌که‌دا تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌که‌مجاره کۆشکی سپی، فه‌رمانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی هێزه‌کانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د، بدات.
هاوکات رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ به مانشێتی ''ئه‌مریکا به مووشه‌ک هێرشی کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاسمانیی سووریا'' هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیوویه‌تی هێرشه‌که‌ی ئه‌مریکا یه‌که‌م ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه که رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بکاته ئامانج و له‌دوای ئه‌و هێرشه دێت که به چه‌کی کیمیاویی کرایه سه‌ر ئیدلب، تیشکیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی مووشه‌کباران کردنی ئه‌و بنکه ئاسمانییه دوای رۆژێک له گوته‌کانی تره‌مپ دێت که رایگه‌یاندبوو ''هه‌ڵوێستی من سه‌باره‌ت به ئه‌سه‌د و سووریا زۆر گۆڕا''.
كەناڵی فۆسک نیوسی نزیک لە ترەمپ رایگەیاند هەرچەندە ترەمپ لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا هۆشداری دابوو لەوەی کە دەخوازرێت ئەمریکا بخرێتە ناو جەنگی ناوخۆی سووریاوە، بەڵام دوای ئەوەی ناوبراو وێنە منداڵانی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بینیوە، کەوتووەتە خۆی.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوەو ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە ئەمریکا بنکەی سەربازیی سووریا بۆردومان دەکات وپرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا رووسیا چۆن وەڵام دەداتەوە؟.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەو دەرەنجامانە کراوە کە لەدوای هێرشەکەوە دەکەونەوە، هەروەک مەترسیدارترینیانی بە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رووسیا لەقەڵەم داوە و هەروەک ئاماژە بەوەش کراوە کە سەربازانی رووسیا لەگەڵ هێزەکانی رژێمدا تێکەڵ بوون و هەر هێرشێک بۆسەر سەربازانی سووریا، دەکرێت قوربانی رووسیەکانیشی لێبکەوێتەوە، لەکاتێکدا لەئێستادا سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسی لەناوچەکە هەیە و لە توانایدایە فڕۆکەی ئەمریکی بکاتە ئامانج.
CNNیش لەزاری بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆنەوە بڵاوی کردووەتەوە کە لەو بنکە سەربازییەی مووشەکەکانی ئاراستە کراوە، یەکەی رووسی هەبوون بەڵام لەپێناو رێگری کردن لەهەر قوربانیەک، پێشتر چەندین جار لەباری هێرشەکەوە زانیاری دراوەتە رووسەکان.