Hasan Esen
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
مه‌درید - AA
له لا لیگادا، بارسێلۆنا له‌نێو یاریگای خۆیدا میوانداریی جیرۆنای كرد و شه‌ش به یه‌ك لێیبرده‌وه.
له هه‌فته‌ی 25همی لا لیگادا دێربیی كه‌ته‌لۆنی به‌ڕێوه‌چوو و جیرۆنا بووه میوانی بارسێلۆنا.
یاریزانی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا، لویس سوارێز له خوله‌كه‌كانی 5، 44 و 76دا سێ گۆڵی تۆمار كرد. ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی له خوله‌كه‌كانی 30 و 36دا دوو گۆڵی تۆمار كرد و فیلیپ كۆتینۆ-ش له خوله‌كی 66دا گۆڵێكی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی جیرۆنا له خوله‌كی سێیه‌می سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا له لایه‌ن پۆرتو تۆماركرا.
بارسێلۆنا به‌م بردنه‌وه‌یه، كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 65 خاڵ و ژماره‌ی یارییه نه‌دۆڕاوه یه‌ك لهسهریهكهكانی كه له 2010-2011دا، 31 یاریی بوو، بۆ 32 یاری به‌رزكرده‌وه.
به‌رزترین ژماره‌ی نه‌دۆڕانی مێژووی لا لیگا له لایه‌ن یانه‌ی ریال سۆسیداده‌وه له ساڵی 1979-1980دا تۆماركراوه و توانیبووی 38 یاری له‌سه‌ریه‌ك بباته‌وه.
لیۆنێل مێسی كه له‌م یارییه‌دا دوو گۆڵی تۆمار كرد، هیچ یانه‌یه‌كی لا لیگا نه‌ما كه گۆڵی لێ تۆمارنهكردبێت.