Rewa Mahmut Hasan
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2016
دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە ٢ بە هیچ بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی دۆڕاند، راهێنەری یانەکە لویس ئەنریکێ رایگەیاند کە ئەوان ئامانجیان بەدەستهێنانی جامەکەبووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنریکێ گوتی: "لە قۆناغێکی خراپداین، لەئاستی خۆی زیاتر رووبەڕووی ئاستەنگی دەبینەوە لە گۆڵکردندا".
لەبارەی هۆکاری دۆڕاندنەکەشیانەوە ناوبراو رایگەیاند کە ١٠٠ لەسەد هەڵەی خۆیەتی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەنیازبوون تەواوی یاریەکان بەرنەوە بەڵام لە ئێستادا دۆڕاون و دەبێت هەستنەوە سەرپێ کە دوو خولی پاڵەوانی تریان لەبەردەمە و هەوڵ بۆ بردنەوەی ئەو پاڵەوانێتیانە دەدەن.
لای خۆیەوە راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، دیێگۆ سیمیۆنی رایگەیاند کە دۆخەکە نائاسایی نییە بەڵکو هەنگاوێکی زۆر گرنگیان ناوە.
سیمۆن گوتی: "دڵخۆشین، تەنیا بەوە نا کە چووینەتە نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەوە و لە یانەیەکی وەک بەرشەلۆنەمان بردۆتەوە، بەڵکو گرنگ بەهاکانە. ئەمە تۆپی پییە و دەشێت بیدۆڕێنین یان بیبەینەوە، بەڵام بڕوامان بە بەهاکان هەیە لەژیاندا و رێزی لێ دەگرین".