Sangar Hamad Azeez
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
له چوارچێوەی یارییهکانی ههفتهی ٣٣ی لالیگادا یانهی ریاڵ مهدرید سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەست هێنا.
یانەی ریال مەدرید هەر لە سەرەتاوە باڵا دەستی خۆی نواند و تا لە خولەکی ٢٩ی یاریەکە یاریزان کەریم بنزیما گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٤٠ دا یاریزان ئیسکۆ ئەنجامەکەی بۆ ریال دوو هێند کرد.
لە گێمی دووەم دا ریال بە هەمان ئاستی گێمی یەکەم بەردەوام بوو تا لە خولەکی ٥٠ گۆڵی سێیەمی لەلایەن یاریزان گاریس بەیلەوە تۆمار کرد.
له خولهکی ٨٣ دا یاریزان سارابیا تاکە گۆڵی یانەی خیتافی تۆمار کرد بهڵام تەنها چوار خولەک دوای ئەم گۆڵە خامیس وهڵامی دایهوه و بووه چوارهم یاریزانی ریاڵ مهدرید لهو یارییهدا به گۆڵ شاد بێت.
ریالییەکان بەوەش وازیان نەهێنا تا لە خولەکی ٩٢دا کرستیانۆ رۆنالدۆ گۆڵی ٥ و کۆتایی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
بهم ئهنجامه ریاڵ مەدرید گهیشته خاڵی ٧٥ و بەشێوەیەکی کاتی پلەی دووەمی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید وەرگرتەوە.