Sangar Hamad Azeez
24 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
لە چوارچێوەی یارییهکانی ههفتهی ٣٥ی لالیگادا یانهی بەرشەلۆنە بە نیو دەرزەن گۆڵ لە یانەی خیخۆنی بردەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە یانە کەتەلۆنییەکە کۆنترۆلێ یارییەکەی گرتە دەست و تا لە خولەکی ١٢ دا یاریزان لیۆنەل میسی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و دواتر یارییەکە ئاستی دابەزی و بەم شێوەیە کۆتایی بە گێمی یەکەم هات.
لە گێمی دووەمدا یانەی بەرشەلۆنە پێنج گۆڵی دیکەی لە رێگەی لویس سوارێز سوپەر هاتریک و نەیمارەوە تۆمار کرد کە سێ لە گۆڵەکان لە رێگەی لێدانی سزاوە بوون.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە هاتەوە پێشەنگی خولەکە و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید.
لویس سوارێزیش بە تۆمار کردنی ٤ گۆڵ کۆی گۆڵەکانی بۆ ٣٤ گۆڵ بەرز کردەوە و لە پلەی یەکەمی گۆڵکارانی لالیگا دێت دوای ئەمیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ٣١ گۆڵ.