Sangar Hamad Azeez
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
شەوی رابردوو پەلاماری بنکەی ئاسایشی شارۆچکەی بایندر سەربە پارێزگای ئیزمیر درا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی رابردوو دوو رۆکێت ئاراستەی بینای بنکەی ئاسایشی شارۆچکەی بایندر سەربە پارێزگای ئیزمیر کران و بەر بینایەکی نزیک لە بنکەکە کەوتن، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوتەوە.
بە گوێرەی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دوو رۆکێت ئاراستەی بینای بنکەی ئاسایشی بایندر کراوە کە یەکێکیان لە دووری ١٠٠ مەتر بەر خانوویەک کەوتووە ئەوی دیکەشیان بەر کۆگایەکی خەڵووزی نەخۆشخانەی بایندر کەوتووە و بەهۆیەوە کۆگاکە رووخاوە.
راستەوخۆ دوای رووداوەکە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە دەستی پێکرد.