Kerem Kocalar,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
ئورفا - AA
شارۆچكه‌ی ئاكچاكالهی ئورفا كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی توركیا كه زۆرترین په‌نابه‌ری سووری له‌خۆگرتووه، یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌شی كه له پاڵ سنوور و خاكه‌كه‌یدا كولتوور و داب ونهریتیشی بووه به دوو به‌شه‌وه. شارۆچكه‌كه كه سنووری له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌ی گرێ سپی سووریایه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 40 هه‌زاره و ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی له‌خۆیگرتووه دوو هێنده‌ی ژماره دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی.
دانیشتوانی گرێ سپی كه خزمایه‌تی نزیكیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئاكچاكاله هه‌یه، نه‌ریتی جلوبه‌رگ به‌تایبه‌تی هی ئافره‌تانیان، له‌گه‌ڵ ژیانی رۆژانه‌یان هاوشێوه‌ی یه‌كتره.
هابشه گوچلو، كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵانی ئاكچاكالهیه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌نێوان خه‌ڵكی ئاكچاكاله و كرێ سپی‌دا خزمایه‌تیه‌كی زۆر هه‌یه.
گوچلو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی ئه‌و سنووره‌ی كه ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر كێشراوه، دانیشتوانی هه‌ردوو شاره‌كه لێكدابڕاون و ته‌نها له بۆنه‌كانی وه‌ك جه‌ژندا كۆده‌بنه‌وه و گوتی، "ناتوانرێت بیرله جیاكردنه‌وه‌ی ئێمه بكرێته‌وه. ئێمه هه‌م خزمین و هه‌م برای یه‌كترین. له‌به‌رئه‌وه له‌م رۆژه سه‌خته‌دا ده‌رگاكانمان به‌ڕووی برا سوورییهكانماندا كراوه‌یه".
گوچلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ میوانه سوورییه‌كاندا خاوه‌نی ژیانی هاوشێوه‌ن و ئه‌گه‌ر ئارامی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه، زۆرینه‌ی میوانه سوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ك پێشتر ده‌مێنێته‌وه.
سه‌لوا نوره‌دینی ته‌مه‌ن 44 ساڵ ژنێكی سوورییه و ده‌ڵێت، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه په‌نایان بۆ توركیا هێناوه و له ئاكچهكاله خێرخوازێك له ژوورێكی ماڵه‌كه‌یدا جێگای كردبوونهتهوه.
سه‌لوا دەشڵێت: "ته‌نانه‌ت خاڵه‌كانی رووخساریشمان به‌هه‌مان شێوازه. خواردن و زمانیشمان هه‌ر یه‌كه. باوكم هه‌میشه بۆی باس ده‌كردین كه پێكه‌وه ژیاوین".