Rıdvan Korkulutaş
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
بینگۆل – AA
بازێک کە بە برینداری لە قەزای یەدیسو سەربە پارێزگای بینگۆل دۆزرابوویەوە لە نەخۆشخانەی گیانلەبەران لە زانکۆی بینگۆل چارەسەر دەکرێت.
دوای ئەوەی هاووڵاتییان لە گوندی گوزگولو سەربە قەزای یەدیسو بازێک بە برینداری دەبینن، تیمە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار دەکەنەوە، دواتر بازە برینداربووەکە لەلایەن تیمەکانی کشتوکاڵ و دارستانەکانەوە چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و رادەستی تیمەکانی پارکە نیشتیمانییەکان و ژیانی سروشتی دەکرێت.
بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بازەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گیانلەبەران لە زانکۆی بینگۆل کراوە و دوای چارەسەرکردنیشی لە گۆڕەپانی ژیانی سروشتی جێ دەهێڵدرێت.