Büşra Selvi Öğütcen,Rewa Mahmut Hasan
08 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
مەکسیکۆ سیتی - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.١ پلە بە پێوەری ریختەر کەناراوەکانی باشووری مەکسیکی گرتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
پارێزگاری چیاپاس، مانوێل ڤەلاسکۆ لە لێدوانێکدا بۆ میدیای ناوخۆیی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەداوە کە بومەلەرزەکە نزیکەی دەقەیەکی خایاندووە و لە ئاکامدا لە سان کریستۆبال، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڤەلاسکۆ باسی لەوەشکردووە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆر بەر خانوو، نەخۆشخانە، قوتابخانە و باڵيخانە حکوومیەکان کەوتووە.
لای خۆیەوە پارێزگاری تاباسکۆ، ئارتوتۆ نونەز ئاماژەی بەوەدا کە منداڵێک بەهۆی کەوتنی دیوارێک بەسەریدا گیانی لەدەست داوە و لە نەخۆشخانەش بەهۆی برانی کارەبا بەهۆی بومەلەرزەکەوە، گیانی لەدەستداوە.
بومەلەرزەکە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەراوکێ لەناو خەڵکدا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS)ئاماژە بەوە دەکات کە گوڕی بومەلەرزەکە ٨.١ بووە نەک وەک ئەوەی پێشتر ئاشکرای کردبوو کە گوایا ٨ پلە بووە.