Yıldız Nevin Gündoğmuş,Mazın Asad
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ئاكداغ له كه‌ناڵی خه‌به‌ر تورك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
رەجەب ئاكداغ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی حكوومه‌تی توركیا ناوبرد.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له‌كه‌دار ناكات و رایگه‌یاند، عه‌فرین و گونده‌كانی كۆنترۆڵكراون و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان.
رەجەب ئاكداغ گوتی: "تا ئێستا 29 خاڵی عه‌فرین به گوند و ناوه‌ندی شارۆچكهكهشهوه له لایه‌ن ئافاد و مانگی سووره‌وه هاوكاریی مرۆییان بۆ براوه، له‌و خاڵانه‌دا خۆراك و پێداویستیی رۆژانه به‌شی یەك مانگ بۆ هه‌ر خێزانێك دابه‌شكراوه".