Hüseyin Demirci
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
قەرس - AA
شارۆچکەی ساریقامش لە پارێزگای قەرس کە یەکێکە لە بەرزترین ناوچەکانی نیشتەجێبوونی تورکیا لەڕووی ئاستی دەریا، بوونی جۆرەها پەپوولەی باڵ رەنگین و ئاوێتەبوونیان لەگەڵ گوڵەکاندا، دیمەنێکی جوانیان بە سروشتی ناوچەکە بەخشیوە.
لە ناوچەی شیوی سولو، دۆڵی کەکلیک و داربەڕوو کە دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە و بە دیاریی شەهیدان ناسراوە و پێنج کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوورە، پەپوولە باڵ رەنگینەکان سروشتی ناوچەکەیان دەوڵەمەند کردووە.
پەپوولەکەکان لە وەرزی هاویندا لەگەڵ ئاوێتەبوونیان بە جۆرەها گوڵی جوان دیمەنێکی جوان بە سروشت دەبەخشن.
پەپوولە شین و سوورەکان کە لە کەناراوەکاندا زاوزێ دەکەن، سەرەڕای تەمەنی کورتیان، بەڵام دیمەنێکی زۆر جوان بە سروشت دەبەخشن، لەبەرئەوە ناوچەکە بووەتە جێی سەرنجی فۆتۆگرافەران و شەیدایانی سروشت.
هەماهەنگیکاری زانستیی دەستەی سروشتی باکوور، ئەمراه چۆبان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە ساریقامش خاوەنی سروشتێکی زۆر دەوڵەمەندە.
گوتیشی: ''پەپوولەکان لە مانگی ئایارەوە لە قۆزاخەکان دێنە دەرەوە و دەست بە فڕین دەکەن کە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشن''.
ئەمراه چۆبان ئەوەشی خستەڕوو کە ساریقامش خاوەنی سروشتێکی دەوڵەمەندە، لەبەرئەوە پەپوولەکان بە ئاسانی تیایدا دەژین و گوتی: ''لە قۆناغی زۆربووندا پەپوولەکان لە کەناراوەکاندا دەبیندرێن. پێویستە ئەم ئاوانە بپارێزرێن کە سوودێکی زۆریان بۆ پەپوولە و سروشت هەیە. چەندە هەموو سەرچاوە ئاویەکان بپارێزین ئەوەندە دەتوانین هەموو گیانلەبەران بپارێزین''.