Yusuf Okur,Mohammed Baqi Hussein
27 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
ئارتڤین - AA
فێستیڤاڵی "هه‌نگ و هه‌نگوینی قه‌فقاس له جامیلی" كه له شارۆچكه‌ی بۆرچكا به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هات.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه شه‌ش گوندی سنووری جۆرجیا ده‌گرێته‌وه، هه‌نگوینی قه‌فقاس و به‌رهه‌می هه‌نگوینی ناوچه‌كه ناسێنران.
پارێزگاری ئارتڤین، عومه‌ر دۆغانای له گوته‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد، هه‌نگی قه‌فقاس كه یه‌كێكه له سێ ره‌گه‌زه‌كه‌ی هه‌نگ، ناوه‌نده‌كه‌ی له ناوچه‌ی جامیلییه و باسی له گرنگیی پاراستنی سروشتی دۆڵی جامیلی كرد.
دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی هه‌نگی قه‌فقاس، عه‌لی نیهات له فێستیڤاڵه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد کە هه‌نگی قه‌فقاس به پڕ به‌رهه‌می و ئارامییه‌كه‌ی ناسراوه.
هاوكات ئه‌و هه‌نگه‌وانانه‌ی کە به‌رهه‌می هه‌نگوینه‌كه‌یان پله‌ی باشی به‌ده‌ست هێنا، خهڵاتكران.
دواتر فێستیڤاڵه‌كه به سه‌مای جۆرجی و توركی درێژه‌ی پێدرا و به كۆنسێرتێك كۆتایی پێهێنرا.