Yusuf Okur,Zana Natık Kerem
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئارتڤین -AA
بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای ئارتڤین، یەک کەس گیانی لەدەست دا و خێزانێکیش، بێ سەروشوێن بوون.
پارێزگاری ئارتڤین، یڵماز دۆرۆک رایگەیاند، باران بارێنێکی بەخوڕ قەزای یوسف ئیلی گرتووە کە بەهۆیەوە لافاو لە ناوچەکە دروستبووە و رۆچوونی زەویش روویداوە.
یڵماز دۆرۆک لە میانی بەسەرکردنەوەی قەزای یوسف ئیلی ئاماژەی بەوەیش دا، بەهۆی لافاوەکەوە کەسێک کە لە بەنداوی یوسف ئیلی کاری دەکرد گیانی لەدەستداوە و خێزانێکیش کە لە باوک، دایک و کوڕێک پێکهاتوون، بێ سەروشوێن بوون.
پارێزگاری ئارتڤین، یڵماز دۆرۆک باسی لەوەیش کرد، تیمەکانی رزگارکردن لە هەوڵەکانیان بە ئامانجی گەڕان و دۆزینەوەی ئەندامانی ئەو خێزانەی کە بێ سەروشوێن بوون، بەردەوامن.
راشیگەیاند، رێگەی گشتیی نێوان پارێزگاکانی ئارتڤین و ئەرزەڕۆم کە بەهۆی دروستبوونی لافاوەکەوە داخراوە، هەندێک کاتی پێویستە تا دووبارە بەڕووی هاتوچۆکردندا بکرێتەوە.