Rewa Mahmut Hasan
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازاد کردنەوەی موسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش، لەبەرەکانی دواوە،دروست کردنی چادرگە دەستیان پێکرد .
بەمەبەستی جێگیر کردنی ئەو ئاوارانەی بەهۆی شەروپێکدادانەکانەوە هەڵدێن لە ناوچەکانی دەستی داعش، لەدوری ٤٠ کم لە ناوەندی شاری موسڵەوە، چادرگە ئامادە دەکرێت .
کەمپەکە چواردەوری بەتەل دەگیرێت و لەلایەکی تریشەوە بە شۆفڵ رێگای بۆ دیاری دەکرێت.
کەمپەکە لە نزیک گوندی حەسەن شام سەر بە شارۆچکەی حەمدانەیەی موسڵ دروست دەکرێت و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ئاسایشی دەپارێزرێت.
لە ئێستادا نزیکەی دوو ملیۆن کەس لەو ناوچانە دەژین کە لەژێر دەستی داعشدان .