Zana Natık Kerem
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
نەینەوا ــ AA
لەوانەیە جێگەی باوەڕ نەبێت كە مرۆڤ بكەوێتە ژێر داروپەردووی خانووی رووخاو بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر پلەكانی بەرزی گەرما و بە بێ ئاو و خۆراك لە ژیاندا بمێنێت.
بەڵام ئەمە رووداوێكی راستەقینە كە لە باكووری عێراق شەڕو پێكدادانی دژ بە داعش بەردەوامە، روویداوە.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ تیمێكی بەرگری شارستانی چووە ناوچەی دەكەت بەرەكە لە مووسڵی كۆن كە سەرقاڵی هەڵمەتی گەڕان و هەڵگرتنەوەی ئەو تەرمانە بوون كە كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكان.
لە ناكاودا كارمەندێكی تیمی بەرگری شارستانی بەخێرایی ئەفسەری بەرگری شارستانی، رائید موزەفەر عەبدولنەجار عەبایەچی ئاگادار كردەوە لەوەی دەنگی ژمارەیەك كەس لەژێر داروپەردووی خانوویەكی رووخاو دێت كە هێشتا زیندوون.
لەو كاتەدا تیمەكە بەرەو خانووكە رۆشتن و دەستیان بە لابردنی داروپەردووی خانووە رووخاوەكەیان كرد بۆ ئەوەی ئەو كەسانە دەربهێنن كە كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكە.
لای خۆیەوە، موزەفەر عەبدولنەجار عەبایەچی بانگەوازێکی ئاراستەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سوپا كرد و گوتی: "ژمارەیەك كەسمان لەژێر داروپەردووی خانوویەك لە ناوچەی دەكەت بەرەكە لە مووسڵی كۆن دۆزیوەتەوە و بەپەلە یارمەتییمان بۆ رەوانە بكەن".
دوای گەیشتنی تیمی پشتیوانی، تیمی بەرگری شارستانی هەوڵەكانیان بۆ لابردنی داروپەردووی خانووە رووخاوەكە چڕكردەوە بەو هیوایەی ئەو كەسانە كە كەوتوونەتە ژێر دارپەردووی خانووە رووخاوەكە دەربهێنن و رزگاریان بكەن.
ــ لە نێوان ژیان و مردن
كاری لابردنی داروپەردووی خانووە رووخاوەکە تا دەهات زیاتر سەخت و ئەستەم دەبوو بە تایبەتیش دوای لابردنی بەردە گەورەكان و وایەر و ماددە رەقەكان كە ببوونە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵمەتی رزگاركردنی كەسەكان.
بە چەند چركەیەك، موزەفەر عەبدولنەجار عەبایەچی لە كەسەكان نزیكبووە و هاواری كرد و گوتی: "ئەوانە زیندوون" و دوای ئەوەی كارمەندانی بەرگری شارستانی هەوڵەكانیان زیاتر چڕكردەوە و تا گەیشتنە شوێنی ئەو كەسانەی كە كەوتبوونە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكە و لە مردنێكی راستەقینە رزگاریان كردن كە ژمارەیان ١٣ كەس بوو.
١٣ كەسەكە لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكە دەرهێنران کە لە سێ پیاو، شەش ئافرەت، چوار منداڵ پێكهاتبوون و تەمەنی منداڵەكان لە نێوان ٩ بۆ ١٢ ساڵان بوو.