Özkan Bilgin,Rewa Mahmut Hasan
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
وان - AA
گوندنشینانی گوندەکانی سەر بە شاری وان، دەستیان کرد بە گێرانەوەی ئەسپەکانیان بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئەویش دوای ئەوەی لە وەرزی بەهاردا بۆ ناوچە بەرزەکانیان دەبەن.
خەڵکی ناوچەکە ماوەی پێنج مانگ لە هەر ساڵێکدا کە لەبەهارەوە دەستپێدەکات، ئەسپەکانیان دەبەنە بەرزاییەکان و لەکارەکانی رۆژانەیاندا بەکاریان دەهێنن.
دائیم یاوز کە خاوەنی ئەسپە لە گەڕەکی کایابۆغازی لەلێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا ئەوان بە ٥٠ ئەسپەوە گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکانی خۆیان، لەکاتێکدا لەماوەی مانەوەیان لە دۆڵ و دەشت و بەرزاییەکان کێوی دەبن.