Rewa Mahmut Hasan
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
وان-AA
سوئات ئویار لەناو دوکانێکدا کە رووبەرەکەی یەک مەتر چوارگۆشەیە و لە ئاسن دروستی کردووە، ١٧ ساڵە کار دەکات و لە رێگەی چاککردنەوەی چەرخەوە بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات.
سوئات ئویاری ٤٧ ساڵ لە شارۆچکەی توشبا سەربە پارێزگای وان، ١٧ ساڵ لەمەوبەر دەستیکردووە بەچاککردنەوەی چەرخ لەناو دوکانێکی زۆر بچووک کە رووبەرەکەی یەک مەترچوارگۆشەیە و لە ئاسن دروستی کردووە. ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە شارەوانی توشبا شوێنێکیان بۆ دیاری کردووە و لەوێ بژێوی ژیانی خۆی لە رێگەی چاککردنەوەی چەرخەوە بەدەست دەهێنێت.
نابراو دەڵێت "پێشتر لە شوێنێکی تر کارم دەکرد دوای ئەوەی بەجێمهێشت ماوەیەک بێکار بووم، ئێستا ١٧ ساڵە سەرقاڵی چاککردنەوەی چەرخم. لە زستاندا لەبەردەم دوکانە بچووکەکەمدا ئاگر دەکەمەوە و خۆم گەرم دەکەمەوە".
سوئات ئویار بەو پارەیەی رۆژانە بەدەستی دەهێنێت، خۆی و خێزانەکەی پێ دەژێنێت و خاوەنی دوو منداڵە و لەبەر خوێندنی داناون.