Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
شیکاگۆ- AA
چالاکییە هەمەجۆر و رەنگاوڕەنگەکانی فێستیڤاڵی رووناکی کە لەشاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیڵینۆی ناوەڕاستی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بووە جێگەی سەرنجی دانیشتوانی شارەکە.
لەچوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا رێورەسمێک لە شەقامی میشیگنی شارەکە کە بە ناوەندی مۆدا لە شیکاگۆ ناسراوە، ساز کرا. رێورەسمەکە لەشێوەی کاروانێکدا بە بەشداریی کارەکتەری فیلم کارتۆنەکان، پاڵەوانی چیرۆکەکان، هونەرمەندان، وەرزشەوانان و سەماکاران، رێکخرابوو.
سەرەڕای نزمیی پلەکانی گەرما دەیان هەزار کەس ئامادەی بینینی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی رووناکی بوون، هاوکات بەشێک لەچالاکییەکان لەلایەن ژمارەیەک لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ گوازرانەوە.
فێستیڤاڵی رووناکی لەڕێوشوێنێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا بەڕێوەچوو و بە تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان کۆتایی هات.