Zana Natık Kerem
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2018
مەککە ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە کە بە رۆژژمێری کۆچی دەکاتە 9ی زیلحیجە لە رێورەسمێکدا، بەرگی کەعبەی پیرۆز گۆڕدرا.
وەک نەریتی ساڵانە لە کاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج لە رۆژی عەرەفەدا لە دوای نوێژی بەیانییەو، مەراسیمی گۆڕینی بەرگی کەعبەی پیرۆز، ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە سەرۆکایەتی گشتی کاروباری مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبەوی بڵاوکراونەتەوە، دەبینریت کە ٦٨ کەس لە رێورەسمی گۆڕینی بەرگی کەعبەی پیرۆز بەشداری دەکەن.
بەرگی کەعبەی پیرۆز، بەرزییەکەی ١٤ مەتر دەبێت و پانی پشتێنەکەی ٩٥ سەنتیمەترە و درێژییەکەی ٤٧ مەترە.
تێچووی بەرگە رەشەکەی کەعبەی پیرۆز، ٢٢ ملیۆن ریال سعوودییە (شەش ملیۆن دۆلار) لە ٧٠٠ کیلۆگرام ئاوریشم دروستکراوە و بە ١٢٠ کلیۆگرام ئاوی زێڕ و زیو بە قورئانی پیرۆز و ئایەت دەنەخشێنرێت.
ساڵانە بەرگە کۆنەکە رادەستی بنەماڵەی ئەلشەیبە دەکرێت و دوای شووشتنی بە ئاوی زەمزەم رەوانەی وڵاتانی ئیسلامی دەکرێت.