Mehmet Tosun
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی کە تەمەنیان ٤٠ ساڵ و بەرەوسەرە و دەیانەوێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرن، دەتوانن لەمڕۆوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
فەخرەددین کۆجا لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە تەمەنی وەرگرتن ڤاکسینی کۆرۆنایان دابەزاندووە بۆ ٤٠ ساڵ.
گوتیشی: "تەمەنی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنامان دابەزاندووە بۆ ٤٠ ساڵی. ئەوانەی تەمەنیان ٤٠ ساڵ یان بەرەوسەرە، دەتوانن لەمڕۆوە ناویان تۆمار بکەن. چاوەڕوانی بەشداری سەدا سەدین".