بەرلین
سەعات ھەشتی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە وڵاتی ئەڵمانیا واڵاکرا. دەنگدان تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێ.
چوار ھەزارو ٤٥١ کاندید لەلایەن (٣٤) پارتەوە کێبڕکێ دەکەن لەسەر (٥٩٨) کورسیی ناو پەرلەمان. لە ١٦ ھەرێمی ئەڵمانیا (٢٩٩) بنکەی سەرەکیی دەنگدان دانراوە. ٢٩٩ کاندید راستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێن، ئەوانی دیکە بەپێی لیستی ئامادەکراو لەلایەن پارتەکانەوە دادەنرێن.
دوای ئەوەی راپرسی کرا لەسەر خۆکاندیدکردنی بێگانەکان لە ئەڵمانیا، رای گشتی کۆک بوون لەسەری. لەبەر ئەو ھۆکارە چاوەڕواندەکرێ ئەمجارە ژمارەیەکی زۆر لە بێگانەکان کورسیی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەدەست بێنن.
بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ١٠٠ بێگانە خۆیان کاندید کردووە.