حەڵەب
رێکخراوی مافی مرۆڤ لەسوریا ئەمڕۆ سێشەممە لەڕاگەیەنراوەیەکدا بڵاویانکردەوە لەسەر ئەو رۆکێتانەی لەناوچەی غۆتە تەقێنران و ھەڵگری مادەی کیمیایی بوون، لەڕوسیا دروستکراون.
پێشتر ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاندبوو سوپای سوریا لەناوچەی غۆتە لەرۆژئاوای شاری دیمەشق، بە رۆکێتی ١٤٠ میلیمتر و بە قەبارەیی ٢.٢ کیلۆگرام گازی سارینی بەکارھێناوەو لەئاکامدا ١٤٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و بە سەدانی دیکە ژاراوی بوون.