Yasin Dikme
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
ئورفا – AA
"هۆتێلی ماڵی ئورفا" كه له‌لایه‌ن زانكۆی حه‌ڕانه‌وه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، كرایه‌وه.
زانكۆی حه‌ڕان رایگه‌یاند كه ئه‌م شوێنه‌واره مێژووییه به شێوه‌یه‌ك نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه كه گوزارشت له ته‌لارسازی مه‌ده‌نیی ئورفا ده‌كات و به ورده‌كارییه‌كانیشی مێژووی دێرینی شاره‌كه ره‌نگی تیا داوه‌ته‌وه، كراوه‌ته هۆتێل.
ژووره‌كانی ئه‌م هۆتێله كه دیواری له به‌ردی ئه‌ستوور دروستكراو، میچی رێك و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه جیا ده‌كرێنه‌وه و له ئه‌شكه‌وت ده‌چن، به رووی گه‌شتیاراندا كراوه‌ته‌وه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆتێله كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له شاره‌كه‌دا.
هه‌ریه‌ك له جێگری پارێزگاری ئورفا، مسته‌فا ئاكن و راگری زانكۆی حه‌ڕان، پ. د. مه‌همه‌ت سابری چه‌لیك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كولتوور و گه‌شتیاری ئورفا، ئایدن ئاسڵان به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هۆتێله‌كه‌دا كرد.