Sarp Özer
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند "ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی مه‌ده‌نییه‌كان له قه‌ره‌باغ-ی داگیركراو له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه قهراقوپیان كردووه، هه‌ڵوێستێكی ته‌واو دووڕووانهیان هه‌یه".
خولوسی ئاكار لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی ناردنی کەشتی مەشقی چەکداریی AL-DOHA بۆ ناو دەریا کە لەلایەن کەشتیسازی ئانادۆڵووەوە بۆ هێزی دەریای قەتەر دروستکراوە، گوتارێکی پێشکەش کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاكار لە گوتارەکەیدا باسی لە هەڵوێستی هەندێک لایەن کرد بەرامبەر داگیرکردنی خاکی ئازەربایجان و رایگەیاند "ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر داگیركردنی خاكی ئازه‌ربایجان ورته‌یان لێوه نه‌هات، وا باشه له بری داواكردنی ئاگربه‌ست وا له ئه‌رمینیا بكه‌ن قه‌ره‌باغ جێ بهێڵێت".
خولوسی ئاكار گوتیشی: "ناتوانین ٣٠ ساڵی دیکەش ئارام بگرین. لەئێستادا هەلێک هاتووەتە بەردەست بۆ بەدەستهێنانی رێزگرتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە میکانیزمەکانی چارەسەر".