Zeynep Beyza Kılıç
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٤١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٩٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٩ دۆلار و ٤٦ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٩، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٠٦ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٤١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٥ دۆلار ٢٢ سەنت فرۆشرا.
نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی بازرگانیی ئەمریکا و ناڕوونییەکان سەبارەت بە ئابووریی چین، بەجێگیری ماوەتەوە.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو، نزیکەی ٧٠٠ هەزار بەرمیل کەمیان کردووە و بووە بە ٤٥٧ ملیۆن ٤٠٠ هەزار بەرمیل. لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا کە نزیکەی دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل، کەم بکەن، ئەمەش کەمبوونەوەی خواست دەردەخات.
هەروەها زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە سستبوونی ئاساییبوونەوەی ئابووریی چین کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیهان، دەریدەخات کە خواست لەسەر نەوت کەم بووەتەوە. پێشبینی دەکرێت کە حکوومەتی چین هەوڵی زیاتری زیندووکردنەوەی ئابووری بدات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٥٩ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٦٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٣٥ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٣٠ سەنت بمێنێتەوە.