Gülşen Çağatay,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆیەک لەگەڵ ئێران و بە هۆکاری نیگەرانییە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە، ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند.
خاوی برێنت کە لە سەرانسەری جیهاندا بەربڵاوترین بەکارهێنانی هەیە، نرخی یەک بەرمیلی کاتژمێر ١٢:٤٥ی خولەکی ئەمڕۆ بۆ ٨٠ دۆلار و نۆ سەنت بەرزبوویەوە. هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساس، بە ٧٢ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەوشێوەیەش نرخی هەردوو جۆرە نەوتەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ەوە بەرزترین ئاستیان بە خۆوە بینی.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆیەک لەگەڵ ئێران و بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا و روونکردنەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە، بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.