Muhammet Nazım Taşcı,Rahel Ali
14 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2023
لاهۆر - AA
پاکستان بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، خوازیارە ئەمریکا پشتگیری بکات.
رۆژنامەی "The News" بڵاوی کردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای لە سعوودیە، ئیمارات، قەتەر و دامەزراوە جیاوازەکانی دیکەی قەرزدان کردووە تاکوو حوزەیرانی ٢٠٢٣، دڵنیایی بدەن لە دابینکردنی ٦-٧ ملیار دۆلار بۆ کورتهێنانی ئابووریی دەرەکیی پاکستان.
پاکستان کە نەیتوانیووە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رازی بکات، خوازیارە ئەمریکا پشتگیری بکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن وەزیری ئابووری و داهاتی پاکستان، ئیسحاق دار لەمبارەیەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد و بۆ ئەمە داوای هاریکاری لە ئەمریکا کردووە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد، دۆناڵد بڵەم لە میانی بەشداریکردن لە چالاکییەک لە ئیسلام ئاباد ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی پاکستان.
دۆناڵد بڵەم سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتییش یەکێکە لەو هەوڵانە.