Sangar Hamad Azeez
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
گەورە کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی 'Rolls-Royce'ی بەریتانی رایگەیاند کە ساڵی رابردوو گەورەترین زیانیان بەرکەوتووە لە مێژووی کۆمپانیاکە ئەمیش ٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن پاوەند بووە.
ئەو کۆمپانیایە روونکردنەوەیەکی لەبارەی دارایی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکەش بەهۆی دابەزینی بەهای پاوەندی بەریتانی ئەو کۆمپانیایە لە گرێبەستەکانیدا، بڕی ٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە بەو پێیەش ئەو کۆمپانییایە کە لە ساڵی ١٨٨٤ەوە لەسەر دەستی بازرگان، هێنری رۆیس دامەزراوە گەورەترین زیانی بەرکەوت لە مێژووی کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای (Rolls-Royce Motor Cars) کۆمپانیایێکی بەریتانی تایبەت بەدروستکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گرانبەھایە.
ئەو کۆمپانیایە لە سەرانسەری جیھاندا کاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی دەکات. بەڵام لەبەر بەرزی نرخی ئۆتۆمبێلەکانی ساڵانە بە بەراورد بەکۆمپانیاکانی دیکەی ئۆتۆمبێل ژمارەیەکی کەمتر ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت. سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیاکە، کۆمپانیای (BMW)ی ئەڵمانییە.