Mazın Asad
30 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، ٩٩ پێگەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە وڵاتی سووریا، ٢٩١ جار لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆردومانکرا کە پێشتر لە لایەن ئامرازەکانی چاودێری دیاری کرابوو.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەندراوێکی زانیاری لەبارەی پێشھاتەکانی ٣٨مین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە شەڕوپێکدادانێکی قورس لە نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی ئووەیشاح، جۆبان، تەل عەتیە و تەک عەشا موسکون لە ئارادایە و راشگەیەندراوە کە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەو ناوچانەدا لە پێشڕەوییدایە و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەو ناوچانە دەدات.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ٩٩ پێگەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە وڵاتی سووریا، ٢٩١ جار لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆردومانکرا کە پێشتر لە لایەن ئامرازەکانی چاودێری دیاری کرابوو و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە پێگە و حەشارگەکانی داعش تێکشکێندران.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای تورکیا شەش بۆمبیان ھاویشتووەتە شەش پێگەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی تەل عەتییە، ئووەیشاح و جوبان. ھاوکات شەش بینای سەر بەو رێکخراوە بۆردومانکران.
ھاوکات لە ئەنجامی حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی راعی، تورکمان باری، شوڤەیرین و کوحوز سێ چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران. لەگەڵ ئەمەشدا سێ بینا و دوو سەنگەری بەرگری، ئۆتۆمبێڵێی سەر بەو رێکخراوە لەناوبردراوە.
کار و چالاکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ھێڵی سنووری سووریا درێژەی ھەیە.